به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ نزیک دیمه‌شق 16 سه‌ربازی سوری ده‌کوژرێن

Syria, deaths from conflict, Oct. 17, 2013

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی سوری ڕاده‌گه‌ێنێت له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ دره‌وه‌ی دیمه‌شق به‌لایه‌نی که‌م 16 سه‌رباز کوژراون.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌و هێرشه‌ خۆکوژییه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن گروپی جه‌بهه‌تول نوسره‌ی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌وه‌ ئه‌نجام دراوه هه‌رچه‌نده‌ هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ خاڵێکی پشکنینی نێوان ناوچه‌ی ملحای ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان و شارۆچه‌کی جه‌رمانای ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت، که‌ زۆریه‌نی کرستیان و دروزین، ڕوویدا.
ئاژانسی SANA ی سه‌ر به‌ حکومه‌تی سوریا ڕاده‌گه‌ێنێت زیانی گیانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.