جه‌بار ئه‌مین: که‌موکوڕی و پێشێلکاریه‌کان له‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردندان

جه‌بار ئه‌مین

شاندێکی پارتی ژینگه‌ له‌ وڵاتی سوید چاودیری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان ده‌کرد و ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕاپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ بڵاو کرده‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هه‌م ستایشی پرۆسه‌که‌ کراوه‌ و هه‌میش باس له‌ که‌م وکوڕیه‌کان و پێشێلکاریه‌کانیش کراون.

جه‌بار ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید وه‌ یه‌کێکیش بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی پارتی ژینگه‌ ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک هۆکار هه‌ن بگوترێت ڕه‌وشێکی ‌ پۆزه‌تیڤانه‌ هه‌بووه‌ له‌ ژینگه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ کاتی خۆیدا کراوه‌ و هه‌ڵبژاردن له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارامدا کراوه‌.

به‌ڕێز ئه‌مین ده‌شڵێت پێشێلکاری زۆریش هه‌بوون له‌ هه‌ڵبژاردندا له‌وانه‌ ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ که‌ زۆرێک له‌ چاودێره‌کان نزیک بن ، ڕێگه‌ گیراوه‌ له‌وه‌ی سکاڵا تۆمار بکرێن ، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کورسیه‌کانی که‌مایه‌تیه‌کاندا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌: ‌‌


Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌بار ئه‌مین