کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و به‌ریتانی جارێـکی دێکه داوا له هه‌موو لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانی ناو سوریا ده‌که‌ن پـێـکه‌وه دابنیشن و ده‌سـت به وتووێژ بکه‌ن، ده‌شڵێن سه‌رئه‌نجام ده‌بێت به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
کاربه‌ده‌سـتانی 11 وڵات که به دۆسـتانی سوریا ناودێرده‌کرێن، ڕۆژی سێشه‌ممه له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کۆبوونه‌وه.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاش کۆبوونه‌وه‌کان، گوتی کۆده‌نگیـیه‌ک هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی ڕێـگه هه‌یه بگرینه‌به‌ر بۆ کۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه تراژیدیـیه. گوتیشی ئه‌وان پـێـیان وایه به گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی شه‌ڕ، ده‌وڵه‌تی سوریا وێران ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی زیابوونی کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کان و خه‌ڵـکی زیاتر ئاواره ده‌بن که ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌بێته بارێـکی قورس به‌سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، پاشان نائارامی ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه و له کۆتایـیدا سوریا وه‌ک وڵات هه‌ڵده‌وه‌شێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ که میوانداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی کردبوو، لای خۆیه‌وه هه‌وڵی دا نیگه‌رانیـیه‌کانی ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که‌مبکاته‌وه له‌وه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د ڕه‌نگه ڕێـگه‌یه‌ک بدۆزێته‌وه بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا. گوتی ئه‌وانیش وه‌کو جه‌ربا دڵنیان که ئه‌سه‌د ڕۆڵی نابێت له سوریایه‌کی ئارام و دیموکرات‌دا.
به‌رپـرسـانی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئاماژه‌یان کردووه که‌وا ڕه‌نگه بایکۆتی وتووێژه‌کانی ئاشـتی بکه‌ن ئه‌گه‌ربێت و به‌شـار ئه‌سه‌د ناچار نه‌کرێت ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.