که‌سایه‌تییه‌کی ناوداری ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له دادگا گوتی ئه‌و ڕه‌دی توندوتیژی ده‌داته‌وه، به‌ڵام سووریشه له‌سه‌ر داواکاری بۆ خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفۆرم له‌و وڵاته به کێشه‌یه‌ی که‌نداو دهسـتپـێـبکرێن.
ده‌سـتگیرکردنی خه‌لیل ئه‌لمه‌رزوق له مانگی ڕابردوو بوو به مایه‌ی توڕه‌بوونی کۆمه‌ڵانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ین به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان وتووێژه‌کانی سیاسی له‌گه‌ڵ پاشـایه‌تی سوونه و هاوپه‌یمانێـتی ڕابگرێت.
له سه‌ره‌تای سـاڵی 2011 زۆربه‌ی شیعه‌کانی به‌حره‌ین سهرههڵـدانیان ده‌سـتپـێـکرد و داوای مافی سیاسیـیان کردووه. له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێسـتا ئه‌و وڵاته به به‌رده‌وامی تووشی نائارامی سیاسی و ئاڵۆزی بووه. ژماره‌یه‌کی زۆر له خۆپـیشـانده‌ران و که‌سـایه‌تی باڵای ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتگیرکراون له کاتی سهرکوتـکردنهکاندا.
ئه‌لمه‌رزوق ئه‌ندامی باڵای بلۆکی سیاسی شیعه‌کان (ئهلوفاق)ـه و جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه، ڕووبه‌ڕووی تاوانی هاندانی توندوتیژیـیه، ئه‌و ئازادکراوه هه‌تا کاتی دانیشـتنی داهاتووی دادگا له 18 ی مانگی داهاتوو. ئه‌لمه‌رزوق به ده‌سـته‌یه‌کی سێ دادوه‌ریشی گوت ئه‌و پـشـتیوانی له هه‌وڵی ئاشـتیخوازانه ده‌کات هه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌حره‌ین مافی سیاسیـیان بده‌نێ، به‌ڵام گوتی پـشتیوانی ئه‌و ناگاته بۆمب ته‌قاندنه‌وه و هه‌روه‌ها هێرشی تر.
لایه‌نگرانی ئه‌لمه‌رزوق ده‌ڵێن ئه‌و کراوه‌ته ئامانجی حکومه‌ت که ڕۆژئاوا پـشـتیوانی لێده‌کات، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ سـزادانی ئۆپـۆزسیۆن که به‌م دوایـیانه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌وروپایی سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی جودابران له لایه‌ن حکومه‌ت ڕه‌خنه‌یان گرتبوو. به‌هۆی ئه‌م نائارامیانه 65 که‌س کوژراون، به‌ڵام لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسۆن و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵانی مافی مرۆڤ ژماره‌که زیاتر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.