ئه‌نجومه‌نی خواروی په‌رله‌مانی ڕووسیا که به دووما ناسراوه، پـرۆژه یاسایه‌کی نوێی په‌سه‌ندکردووه که سزای له به‌رامبه‌ر تێرۆرزم زیاکردووه و که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی به کاری تێرۆرسـتی هه‌ڵده‌ستن ناچارده‌کات قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بده‌نه‌وه که له ئاکامی هێرشه‌کانیان ده‌که‌ونه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕووسیا له کاتێـکدایه که خۆی بۆ یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپـی زسـتانه‌یی ئاماده ده‌کات که بڕیاره له مانگی دووی سـاڵی داهاتوو له شـاری سۆچی سـازبکرێت. کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا مه‌ترسیان هه‌یه ئه‌و یاخیبووه ئیسلامیـیانه‌ی له باکوری قه‌وقاز په‌یدابوون بـبنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر باری ئاسایشی له ده‌می یاریـیه‌کاندا.
پـرۆژه یاساکه که به خێرایی و بێ هیچ کۆسـپـێـک له دووما په‌سه‌ندکرا، چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به هه‌مان شێوه له ئه‌نجومه‌نی سه‌رووش په‌سه‌ندبکرێت و پاشـان له لایه‌ن ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیاوه مۆربکرێت و بـبێته یاسا.
به‌پـێی پـرۆژه یاساکه سزای مه‌شق و ڕاهێنانی تێرۆرسـتان ده‌گاته 10 سـاڵ زیندانی، به‌ڵام هه‌ر که‌سێـکیش به کارێـکی وه‌ها تێوه‌گلابێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی لێ ئاگاداربکاته‌وه، ئه‌وا لێی ده‌بورن.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌م جاره یاسایه‌ک دابنرێت که قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی له ئاکامی هێرشه تێرۆرسـیـیه‌کانه‌وه ده‌که‌ونه‌وه ده‌بێت له لایه‌ن که‌سوکاری تێرۆرسـته‌کانه‌وه بدرێنه‌وه.
یاساکه سـزای زیندانی هه‌تا 6 سـاڵیشی داناوه بۆ هه‌ر که‌سێـک بچێته ناو کۆمه‌ڵێـکی چه‌کدار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌مه‌ش پـێده‌چێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیـیه ڕووسیـیانه بێت که له پاڵ چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن.