که‌نار کۆکۆیی: به‌رنامه‌ی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریکا یه‌کسانی له‌ نێوان ژن و پیاودا دروست ده‌کات

ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ وتاری هه‌فتانه‌یدا باسی ئه‌و گرفته‌ی کرد که‌ر له‌ ماڵپه‌ڕی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی حکومه‌تدا هه‌یه‌ و گوتی ئه‌وه‌ ده‌بێت بزانرێت که‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی شتێک نییه‌ بۆ هه‌ندێک که‌س بێت ئه‌مه‌ مافی هه‌مو که‌سێکه‌.
که‌نار کۆکۆیی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زانستی ته‌ندروستی له‌ ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ئاردن بنکه‌ له‌ ناشڤێل تێنسی ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا هه‌نێک گرفتی تێدایه‌ به‌ڵام به‌بڕوای من له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا که‌سانێکی زۆر سودی لێ ده‌بینن.
که‌نار ده‌شڵێت له‌ کاتێکدا ئێستا له‌ ئه‌مه‌ریکا بیمه‌ی ته‌ندروستی ژنان گرانتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاواندا به‌ڵام ئه‌م یاسا نوێیه‌ یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو دروست ده‌کات و ده‌رفه‌تیش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گه‌نجان تا ته‌مه‌نی 26 ساڵی سود له‌ بیمه‌ی ته‌ندروستی دایک یان باوکیان ببینن.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌گه‌ڵ که‌نار کۆکۆیی

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌نار کۆکۆیی