زۆرێک له چاودێرانی بیانی و ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی کاروباری ئێرانیش له‌وبڕوایه‌دان ده‌ستبه‌کار بوونی حه‌سه‌ن ڕۆحانی وه‌ک سه‌رۆکی ئێران هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیه به تایبه‌تی پاش 8 ساڵی سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی کۆمه‌ڵێک دروشمی هه‌ڵگرت به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌گوترا به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له‌کاردایه نه ڕۆحانی و نه غه‌یری ڕۆحانی ناتوانن هیچ گۆڕانکارییه‌ک بێننه ئاراوه.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا باس و خواس له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ کێشه‌ی که‌مایه‌تیه‌کان له ئێران‌دا و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا زۆر و گه‌رم گوڕ بووه.
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ده‌گوترا ده‌کرێت ڕیفۆرم له ڕژێمی کۆماری ئیسلامی‌دا بکرێت پرۆسه‌یه‌که شکستی خواردووه و ده‌شڵێت هاتنه سه‌رکاری ڕۆحانی له ڕاستیدا یاریه‌ک بوو له نێوان خامه‌نه‌ئی و ڕه‌فسه‌نجانیدا که هیچیان ڕیفۆرمخواز نین و ئامانجه‌که‌ش له‌و یاریه ڕێگری بووه له به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازان و پرۆسه‌ی ڕیفۆرمیش.
عومه‌ری ئێلخانی زاده ده‌ڵێت له ئێستادا جێی خۆیه‌تی خه‌ڵک داواکانی خۆیان زیاد بکه‌ن و خه‌ڵک ده‌توانن سود له ده‌رفه‌ته‌کان وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به دۆزی کورد له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌ڕێز ئێلخانی زاده ده‌ڵێت له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا هه‌میشه خوازیاری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بووه بۆ کێشه‌کانی خۆی جا له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا بووبێت به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئێستا چ شتێک گۆڕدراوه یان چی هاتۆته ئاراوه که هه‌ندێک لایه‌ن یان که‌سانێک پێیان وه‌هایه هه‌لومه‌رجه‌که گونجاوه بۆ دانوستاندنی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران‌دا و ده‌شڵێت ئه‌وه سیاسه‌تێکی نادروست و هه‌ڵه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عومه‌ری ئێلخانی زاده سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5