ئیقبال مورادی: کۆماری ئیسلامی به‌ هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی په‌ێمانی نییه‌ و حبیبوڵا و هاوریه‌که‌ی له‌ سێداره‌ دا

Habib Golparipour حه‌بیب گوڵپه‌ریپوور

هه‌ست و هه‌ڵوێستی باوکی زیندانیه‌کی کورد که‌ بریاری مردن به‌سه‌ر کوره‌که‌ی دراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور و ره‌زا ئیسماعیلی.
ئیقبال مورادی چالاکی کاروباری رامیاری و باوکی زانیار مورادی که‌ بریاری سێداره‌دانی به‌سه‌ر دراوه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌غه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" پێش هه‌موو شتێک من وه‌کو باوکێکی زیندانیه‌کی سیاسی مه‌حکوم به‌ سێداره‌ سه‌رخۆشی خۆم له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هێده‌ به‌رێزه‌ حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور و هاوریه‌که‌ی ده‌که‌م که‌ پێره‌که‌ له‌ لایه‌ن جمهوری ئسلامیه‌وه‌ و له‌ ئه‌وپه‌ڕی بێ ده‌نگیا له‌‌ سێداره دران ‌ و هه‌ر وه‌ها سه‌رخۆشی له‌ گه‌لی کوردستان ئه‌که‌م. کاک ئیقبال هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رژیمی ئێران ساڵ و نێوێک، دوو ساڵ پاش شه‌ڕی قه‌ندیل له‌گه‌ڵ په‌ژاکدا له‌ ئاگر به‌س دا بوو که‌ یه‌کێک له‌ مه‌رجه‌کانی ئه‌وه‌ بوو که‌ چالاکوانانێک له‌ زینداندا له‌ په‌ێوه‌ندی به‌ پژاکه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوون له‌ سێداره‌ نه‌دات، وه‌لی کۆماری ئیسلامی دیاره‌ به‌ هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی په‌ێمانی نییه‌ وه‌ ئه‌وه‌ بوو ئه‌وانه‌ له‌ سێداره‌ دران".

Your browser doesn’t support HTML5

Iqbal Moradi


ZANYAR & LOGHMAN MORADI


وتو وێژ لەگەڵ ئیقبال مورادی


Habib Golparipour حه‌بیب گوڵپه‌ریپوور