سوریا قه‌دری جه‌میل له‌ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر لاده‌دات

ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن قه‌دری جه‌میل جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌ به‌ فه‌رمانێـکی سه‌رۆکایه‌تی له‌ پـۆسته‌که‌ی لادراوه‌.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی سـانا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هۆکاری لابردنه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاماده‌نه‌بوونی ناوبراو له‌ ئۆفیسه‌که‌ی و هه‌روه‌ها چالاکی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا بکات، وه‌ به‌مه‌ کاری داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی پـێشـێلکردووه‌.
پـێشـتر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بیانی بڵاویانکرده‌وه‌، قه‌دری جه‌میل له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ جنێڤ کۆبووه‌ته‌وه‌.