ته‌له‌فیزیۆنی سوریا ڕایگه‌یاند به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبووه‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌سه‌د به ئیبراهیمی گوتووه وتووێژه‌کانی ئاشـتی ئه‌و ده‌مه ڕه‌نگه ئه‌نجامیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیکه وازبهێنن له پـشتگیرکردنی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له سێـیه‌م ڕۆژی ئه‌م یه‌که‌م سه‌ردانه‌ی ئیبراهیمی بوو بۆ دیمه‌شق له پاش نزیکه‌ی سـاڵێـک. ئیبراهیمی له ئێسـتادا سه‌رقاڵی سه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه به مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی بۆ سـازکردنی وتووێژی ئاشـتی بۆ سوریا که به جنێڤ 2 ناودێرده‌کرێت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ئیبراهیمی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ڕزا شه‌یبانی باڵیۆزی ئێران بۆ سوریا کۆبووه‌وه. به‌ر له‌مه ئیبراهیمی پـێشـنیاری کردبوو ئێرانیش به‌شـداری له‌و وتووێژه‌ی ئاشـتیـیه‌دا بکات.