توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی عێراق 12 کوژراوی لێده‌که‌وێته‌وه‌

کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌ وڵاته‌که‌ ڕوویانداوه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ لانی که‌م 12 که‌س کوژراون.
دوایـین دوو ته‌قینه‌وه‌یان له‌ شه‌ودا بوون که‌ دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له‌ نزیک شوێنێـکی فڕۆشـتنی ئۆتۆمبیل له‌ شـارۆچکه‌ی جه‌دیده‌ ئه‌لشه‌ت له‌ ڕۆژئاوای شـاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و بوونه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 11 که‌سی دیکه‌.
پـێشـتر 2 ئۆتۆمبیلی دیکه‌ی بۆمبڕێژکراو له‌ ناوچه‌یه‌کی شـارۆچکه‌ی خورماتو ته‌قینه‌وه‌ و له‌وێش 3 که‌س کوژران و 35 که‌سی دیکه‌ برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانیش به‌ چه‌ند ماڵێـک که‌وتووه‌.
له‌ به‌غدای پایته‌ختیش، پـۆلیس ته‌رمی 3 ژنیان له‌ ناوچه‌ی ئوری باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌که‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ گولـله‌ کوژراون. کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ ده‌که‌ن.
له‌ شـاری موسڵیش، بۆمبێـکی لاڕێ به‌ هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و یه‌ک کوژراوی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌.