پـۆلیسی تورکیا گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاوی له دژی خۆپـیشـاندانێـک به‌کارهێناوه که سـازکرابوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر پـرۆژه‌ی دروسـتکردنی دیوارێـک له نێوان ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا و سوریا.
خۆپـیشـاندانه‌که ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی نوسێبینی به‌رامبه‌ر شـاری قامیشلۆ به‌ڕێوه‌چوو له دژی ئه‌و دیواره‌ی حکومه‌تی تورکیا به نیازه به به‌رزایی 2 مه‌تر کۆنکریت له‌سه‌ر سنووره‌که دروسـتیبکات.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م دیواره پاراسـتنی هاوڵاتیانی ناوچه‌که‌یه له مین، به‌ڵام دانیشـتوانه‌که‌ی که زۆربه‌یان خزمیان له دیوی سوریا هه‌یه، ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن مه‌به‌سـتی سیاسی و ئاسایشی له پشـته‌وه‌یه.
سه‌رۆکی شـاره‌وانی نوسیبین خانم عایشه گۆککان وا بۆ چوار ڕۆژه له به‌رامبه‌ر ئه‌م پـرۆژه‌یه‌ی حکومه‌ت مانی له خواردن گرتووه. هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه پـێـنجشه‌ممه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد.

Your browser doesn’t support HTML5