ڕاپـۆرتێـک له‌ باره‌ی یه‌که‌م دانیشـتنی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی کوردسـتان

  • عومه‌ر فه‌رهادی
پـێش‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6 ی مانگی یازده‌، هه‌ر وه‌ک پـێشـتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو و به‌پـێی فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێم، دانیشـتنی ده‌سـپـێـکی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردسـتان ئه‌نجام درا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کان.
دوای سوێندخواردنی یاسایی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، به‌پـێی یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، به‌ڕێز محه‌مه‌د سادق سه‌عید ئه‌ندامی لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان وه‌ک به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کرد وه‌ک سه‌رۆکێـکی کاتی تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی ستافی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له‌ دانیشـتنێـکی داهاتوودا که‌ هێشـتا واده‌که‌ی دیاری نه‌کراوه‌.
به‌ر له‌ ده‌سـتپـێـکردنی کۆبوونه‌وه‌که‌ و سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونیان له‌ بابه‌تی پـێـکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌، عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر، چه‌ند لێـدوانێـکی وه‌رگرت و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی