ڕێکخراوی ناحکومی له مالاوی، پیاوان بۆ یه‌کسانی جێنده‌ر، ده‌یانه‌وێت ئه‌و بۆچوونه بگۆڕن که هه‌میشه پیاوانن توندوتیژی دژ به ژنان ده‌که‌ن. لامیک ماسینا ڕاپۆرتێکی له‌م باره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماده کردووه.
پیاوان له مالاوی هه‌میشه به به‌شێک له کێشه‌کانی توندوتیژی دژ به ژنان داده‌نرێن به‌هۆی ئه‌و نه‌ریته‌ی که پیاو به به‌رزتر له کۆمه‌ڵگادا داده‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوێکی ناحکومه‌تی پیاوان بۆ یه‌کسانی جێنده‌ر مارسێل چیسی ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌مدواییانه‌یان ئه‌وی ده‌رخستووه 85% توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه دژ به ژنان و کچان ئه‌نجام ده‌درێن. گروپه‌که‌ی ئه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌مه بگۆڕن.
به‌ڕێز چیسی ده‌ڵێت ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه یه‌کسه‌ر چاو له پیاو نه‌که‌ین وه‌کو کێشه‌یه‌ک چوونکه زۆر پیاوی نیاز باشیش هه‌ن که ده‌ستدرێژی ناکه‌نه سه‌ر ژنان جا بۆیه ئێمه بیرمان له‌وه کرده‌وه بۆچی له‌و پیاوانه وه‌رنه‌گرین که نوێنه‌ری باشن و کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ین بۆ گۆڕینی پیاوانی تریش.
یه‌کێک له کرۆکی چالاکییه‌کانی گروپه‌که‌ی شتێکه که به خوێندنگای هاوسه‌ره پیاوه‌کان ،له‌وێ پیاوانی گه‌نج و به ته‌مه‌نیش فێر ده‌کرێن چۆن بتوانن ببن به باوکێکی به‌رپرسیار و چۆن بتوانن ئاگاداری خێزانه‌که‌یان بن.
جگه له مالاوی ده‌ستپێشخه‌ری هاوشێوه له وڵاتانی تری ئافریکاش به‌ڕێوه‌ده‌چیت له ناویاندا وڵاتانی ئۆگاندا، تانزانیا و زامبیا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.

Your browser doesn’t support HTML5