له‌پاش سه‌پاندنی سزای مه‌رگ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گه‌نجی کورد له جودابیرانی سیاسی شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانی ئێران‌دا ده‌ستی پێکردووه.
ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن پێویستی به شێوازێکی نوێی ڕێبه‌رایه‌تیکردن هه‌یه به شێوه‌یه‌ک تا ئاڕاسته‌یه‌کی دروست بگرێته‌خۆ و نیشان و ئامانجی خۆی بپێکێت.
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی هاوڕایه و ده‌ڵێت ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به هه‌موو که‌موکوڕیه‌کان و کێشه‌کانه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باشترین که‌ناڵن تابتوانن ڕێکخستن بکه‌ن، تا بتوانن داوا له خه‌ڵک بکه‌ن تا بڕیارێک بده‌ن و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز سه‌یدی ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێده‌چێت ئه‌و متمانه به خۆیه‌ی که پێویسته هه‌یانبێت به‌خۆیان نه‌ماوه و نیگه‌رانن له‌وه‌ی خه‌ڵک به پیر داواکانیانه‌وه نه‌چێت".
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی ده‌ڵێت سێ هۆکار هه‌ن که ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێن بوونه‌ته هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵک به لایه‌نه سیاسیه‌کان، یه‌که‌میان خه‌ڵک پێیان وایه لایه‌نه سیاسیه‌کان ئاگایان له ویستی جه‌ماوه‌ر و ڕه‌وشی ناوخۆی وڵات نیه و دووهه‌میشیان وه‌ک هێمن سه‌یدی ئاماژه‌ی پێده‌کات، خه‌ڵک دڵی ڕه‌نجاوه له‌و جیابوونه‌وانه‌ی له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هه‌ن و سێهه‌میشیان تایبه‌ته به‌و ده‌نگۆیانه‌ی هه‌ن له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن له دۆسێکانی گه‌نده‌ڵیه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5