مێزگرد : داود ئؤغڵو له‌ به‌غدا

یه‌کێک له‌ سیما و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی جێگیر نه‌بووه‌ وه‌ک چاودێر ده‌ڵێن هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵکشان و داکشاندا بووه‌.

هاوکاتی گه‌یشتنی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ به‌غدا، کاربه‌ده‌ستانی ئانکه‌ره ئه‌م سه‌ردانه‌ دوو ڕۆژییه‌ ‌ به‌ ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێ ناودێر ده‌که‌ن.

له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا چه‌ند جارێک ڕێبه‌رانی هه‌ردوو وڵات شه‌ڕه‌ قسه‌ی توند له‌ نێوانیاندا ڕوویداوه‌ و یه‌ک ئه‌وی تریانی به‌ هاندان و وروژاندنی دۆسێی ئاینزایی گوناهبار ده‌کرد.

میوانه‌کانی مێزگرده‌که:‌

فه‌تاح زاخۆیی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
مامه‌ند ڕۆژه‌، شاره‌زای کاروباری تورکیا له‌ نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی.


نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا له‌ ڕوانگه‌ی جه‌مسه‌رگیریی شیعه‌ و سوننه‌ی ناوچه‌که‌وه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره‌ن.

ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی که‌ به‌شێکی تری پشێویه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئانکه‌ره‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه‌تی.


به‌ڵێن ساڵح میوانداری مێزگرده‌که‌ ده‌کات‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد : داود ئۆغڵو له‌ به‌غدا