شه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان له پاش 21 ساڵ سه‌ردانی شاری ئامه‌د(دیاربه‌کر) ده‌کات و هه‌ردوو ڕێبه‌ر به‌شداری له ئاهه‌نگی شایی و زه‌ماوه‌ندی ژماره‌یه‌کی زۆر له کوڕان و کچانی کورد ده‌که‌ن. له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م سه‌ردانه ده‌ڵێت: یه‌که‌م ئه‌م سه‌ردانه فه‌رمییه و گرنگه که دیداری نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له شاری ئامه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ردوو ڕێبه‌ر به‌شداری له شایی کوڕ‌و کچی کورد ده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به دڵگرانی ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه له‌سه‌ر داوای سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا، و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان که کاتی خۆی بانگهێشتی سه‌رۆکی هه‌رێمیان بۆ ئامه‌د کردبوو، به‌ڵام سه‌ردانی نه‌کردوون، دکتۆر حسێن ده‌ڵێت ئێستا باره‌که گۆڕاوه و په‌یوه‌ندی هه‌رێم و تورکیا جیاوازه(باشتره). ئه‌و ده‌شڵێت ڕاسته له ئامه‌د دانیشتنی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌بێت به‌ڵام دیداری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئامه‌دیش ده‌بێت.

Your browser doesn’t support HTML5