له‌شـکری لیبیا له‌ ته‌رابلوسی پایته‌خت بڵاوده‌بێته‌وه‌

یه‌که‌کانی له‌شـکری لیبیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ شه‌قامه‌کانی ته‌رابلوسی پایته‌خت بڵاوبوونه‌وه‌ دوابه‌دوای ئه‌و نائارامیـیه‌ گه‌ورانه‌ی که‌وتنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له‌ پاش ڕووخاندنی ڕژێمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕوویان له‌ شـاره‌که‌ کردبوو.
چه‌کدارانی له‌ شـاری مسڕاته‌وه‌ هاتبوون ده‌ستیان به‌ کشـانه‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات کرد‌‌، له‌ پاش ته‌قه‌کردنیان له‌ خۆپـیشـانده‌ران و هه‌روه‌ها دوو ڕۆژ له‌ شه‌ڕوپـێـکدادان که‌ بوونه‌ مایه‌ی کوژرانی 46 که‌س و برینداربوونی سه‌دان که‌سی دیکه‌.
ڕۆژی هه‌ینی له‌ پاش نوێژی هه‌ینی خه‌ڵـکی له‌ ته‌رابلوس ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ داوای چۆڵکردنی شاره‌که‌یان له‌ چه‌کداران، به‌ڵام له‌ باره‌گایه‌کی چه‌کدارانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێکرا و کوژراو و برینداری لێـکه‌وته‌وه‌.