هێمن حه‌مه‌ تاڵ: هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی بێ مۆڵه‌تمان له‌ سلێمانی ڕاگه‌یاندووه‌

هه‌ڵگرتنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق جێگای نیگه‌رانی زۆر که‌سه‌ و زۆر ڕووداوی دڵته‌زێنی لێ سازبووه‌ و داوای بنبڕکردنی ئه‌م کارانه‌ ده‌کرێت که‌ خه‌ریکه‌ ده‌بته‌ دیارده‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.
هێمن حه‌مه‌ تاڵ به‌رپرسی سه‌نته‌ری سلێمانیی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپێنی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت له‌ سلێمانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ باره‌ی هۆکاری ده‌ستپێکردنی ئه‌و که‌مپێنه،‌ گوتی دیاره‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ ده‌بینین به‌ شێوازی جۆراوجۆر لێره‌ و له‌وێ و له‌ کاتی جیاجیادا به‌بێ گوێدانه‌ هیچ هه‌ستێکی مرۆڤیانه‌ و ئه‌خلاقی و ئایینی به‌به‌رچاوی هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمۆبێله‌وه‌ ته‌قه‌ ده‌کرێ و جۆرێک له‌ کوشتنی به‌ناحه‌ق له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌کان ده‌بینین. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌کو رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان له‌ شاری سلێمانی به ‌هاوکاری و پشتیوانی کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکوانانی له‌ بواری لاوان و ماموه‌ستایانی زانکۆ و په‌رله‌مه‌نتاره‌ بوێرو سه‌ربه‌خۆکان و له‌ رێکخراوکانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی پشتیوانی ئێمه‌یان کردووه‌ و ئێمه‌ش که‌مپێنێکمان ڕاگه‌یاند به‌ ناوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت له‌ پێناوی گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی بۆ شاری سلێمانی.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی هێمن حه‌مه‌ تاڵ