سه‌رۆک ئۆباما : ڕێکه‌و‌تنی به‌رایی له‌گه‌ڵ ئێراندا گرنگه‌

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی نێوان ئێران و پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاش به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بێته‌ مایه‌ی ڕاگرتنی به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران و هه‌روه‌هاش ڕێگه‌ بڕینه‌ له‌وه‌ی ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دیپلۆماسیه‌ت بۆ یه‌که‌مین جار ڕێگه‌یه‌کی نوێی کرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی نزیکه‌ی ده‌ ساڵدا و هه‌ر ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌ک بۆ قۆناغی داهاتووی دانوستاندنه‌کان.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی دان ڕۆبنسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه‌ له‌ کۆشکی سپی.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی ڕوانینی سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێراندا