مێزگرد : ڕێکه‌وتنی ناوکی کۆماری ئیسلامی ئێران

پاش چوار ڕۆژی وتووێژی چڕ و پڕ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتنه‌ ڕێکه‌وتنێکی به‌رایی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.

ئایا ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ به‌ مانای کۆتایی هێنانه‌ به‌ ته‌واوی قه‌یرانی ناوکی ئێران؟

هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ هه‌ندێک له‌ چاودێر ده‌ڵێن هیچ متمانه‌یه‌ک له‌ ئارادا نییه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا ئێران بتوانێت نیگه‌رانیه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بڕه‌وێنێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌شه‌ به‌ گومانه‌وه‌ له‌ ڕێکه‌وتنێکی فره‌ لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌ڕوانن.

میوانه‌کانی مێزگرده‌که‌:

سۆران پاڵانی، مامۆستای یاسا له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین

موسته‌فا مه‌عروفی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان



ئیسرائیل بێ له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنه‌که‌دا نییه‌، به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش ناودێری ده‌کات.
کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نزیکه‌ی ده‌ ساڵ ڕێکه‌وتنێکی به‌رایی مۆر ده‌کات، دوابه‌دوای وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ده‌ستیپێکردووه‌.

به‌ڵێن ساڵح میوانداری مێزگرده‌که‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد : ڕێکه‌وتنی ناوکی کۆماری ئیسلامی ئێران