دوکتور ئاوات: به‌ڕێوه‌چوونی ڕێککه‌وتنی ناوکی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو لایه‌نانه‌

دوکتور ئاوات عه‌لیار

دوکتور ئاوات عه‌لیار پسپۆری مه‌سه‌له‌ی ناوکی و شاره‌زای سیاسی سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌م ڕێکه‌وتنی شه‌ش مانگه‌ی نێوان زلهێزانی جیهان و حکومه‌تی ئێران پێی وایه‌ به‌ڕێوه‌چوون یان به‌ڕێوه‌نه‌چوونی به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌که‌ هه‌م قازانج و هه‌م زیانی بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌کانی رێکه‌وتنه‌که‌ هه‌یه‌.

بۆ ئیران:

• مه‌ترسی شه‌ڕ یان هێرش بۆ سه‌ر ئێرانێ لاده‌بات.

• کارێكی واده‌کات پڕۆسه‌ی ناوکی ئێران بخاته‌ سه‌ر ڕه‌واڵێکی دیپڵۆماتی.

• ڕه‌نگ بێت مافی ئێران بۆهه‌بوونی وزه‌ی ناوکی به‌ فه‌رمی بناسرێت.

• و ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌ پێی ڕێکه‌وتنه‌که‌ نه‌چێته‌ پێش ئه‌وه‌ مه‌ترسی زۆر بۆ سه‌ر بوونی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت.

بۆ ئه‌مه‌ریکا:

• مه‌جبوور نابێت بژاره‌ی له‌شکری بگرێته‌به‌ر.

• سه‌رکه‌وتنێک بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌بێت که‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕیگای دیپڵۆماتی یه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ر بکات.

• خۆتێکه‌ڵاوکردنی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌دا که‌م ده‌کاته‌وه‌.

• ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ هیچ کاریگه‌رێکی له‌ سه‌ر ئێران نه‌بێت، ئه‌وه‌ به‌ زیانی حکومه‌تی ئه‌‌مریکایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی دکتۆر ئاواد عه‌لیار