دواى ڕووداوە ئاسایشیەکانى ئەم دواییەى شارى موسڵ، ئەنجومەنى پارێزگاى نەینهوا چەند گۆڕانکاریـیەکی لە کاربەدەستانى ئاسایشى ئەو شارە کرد و لە دانیشتنێکدا عەقید عەبدوڵڵا زیاب سەرۆکى کاروبارى ناوخۆ و ئاسایش لە موسڵ کە کەسى یەکەمى دۆسیەى ئاسایشە بە کۆى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەن لە پۆستەکەى لابرا و عەمید عەواد خەلیل سورچى لە شوێنى ئەو دەست نیشان کرا.
نورەدین قەبلان جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت دورخستنەوەى ئەو کەسە پەیوەندى بە ڕووداوە ئەمنیەکان و کەم تەرخەمى لە ڕاپەراندنى کارەکانى و لەسەر داواى پارێزگار و سەرۆکى پۆلیسى موسڵ بووە.
هەر لەو دانیشتنەدا ئەنجومەنى پارێزگا متمانەى لە غانم بەسۆ سەرۆکى لیستى وەفاى نەینهوا وەرگرتەوە. لەو بارەیەوەش جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات و دەڵێت ناوبراو تاوەکو ئێستا لە هیچ دانیشتنێک ئامادە نەبووە و تەنانەت سوێندى دەستوریشى وەک ئەندامێکى ئەنجومەن نەخواردوە.

Your browser doesn’t support HTML5