له‌گه‌ڵ مۆرکردنی ڕێـکهوتـنـنامهی کاتی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که، گهشبینیـهک له نێو کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رکه‌وتووه به‌وه‌ی کۆتایـیه‌ک به‌م کێشه‌یه بێت که‌وا بۆ چه‌ندان سـاڵه بووه‌ته مایه‌ی گرژی.
هه‌ر له ڕاپـرسیـیهکانی که له ناو ئه‌مه‌ریکادا کراون، ده‌رکه‌وتووه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێـکهوتنهکهن دوو هێنده‌ی ئه‌وانه‌ن که له دژین. له ئێرانیش به ئاهه‌نگه‌وه پـێشـوازی له شـاند‌ی ئێرانی کرا و به ده‌سـتکه‌وتێـکی حکومه‌ته‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی ناودێرکرا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی ڕێـکه‌وتنه‌که به کاری ڕاست دانانێن و ده‌ڵێن به‌م سه‌ودایه ئێران که‌می له‌سه‌ره ئه‌نجامی بدات و له به‌رامبه‌ردا سـزای گرنگی له‌سه‌ر سووک ده‌کرێت.
هه‌ر کامێـکیان بێت، ئه‌وا ئێران له گۆشهگیریـیهوه ڕزگاری ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و به‌پـێی لێـدوانی ئه‌بو فه‌زڵ حیجازی به‌رپـرسی ژوری بازرگانی ئێران بێت که بۆ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێران قسه‌ی کردبوو، له ماوه‌ی که‌متر له مانگێـکدا ژورێـکی بازرگانی ئێرانی- ئه‌مه‌ریکایی ده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی حکومه‌تی ئێران قایل بووه هێڵی گشتی ئاسمانی ڕاسته‌وخۆی نێوان شـاری نیویۆرکی ئه‌مه‌ریکا و دورگه‌ی کیشی گه‌شـتوگوزاری ئێرانی له که‌نداو بکه‌وێته‌و کار.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان ده‌بن:
دکتۆر خالید خه‌یاتی، شـاره‌زای کاروباری سیاسی له زانکۆی لیشۆپـینک له سوید.
حامید فه‌رازی، چالاکوان بنکه له ئێران.

Your browser doesn’t support HTML5