هێرشێـکی گه‌وره‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر باره‌گای هه‌واڵگری له‌ شـاری که‌رکوک

کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشێـکی گه‌وره‌یان کردووه‌ته‌ سه‌ر باڕه‌گای هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ شـاری که‌رکوک و له‌ ئاکامدا ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی ئاسایش و چه‌کداره‌کانیش کوژراون. هه‌روه‌ها خه‌ڵکی سیڤیلیش پـێوه‌بوون.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ هێزه‌کانی ئاسایش چوارده‌وری ناوچه‌که‌یان داوه‌ تاوه‌کو ڕه‌وشه‌که‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن.
یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک ڕاپـۆرتی ناردووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی یه‌حیا به‌رزنجی