دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم باس له‌ ته‌واوی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌ر باره‌گای هه‌واڵگری شـاری که‌رکوک ده‌کات

سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کرایه‌ سه‌ر باره‌گای هه‌واڵگری له‌ شـاری که‌رکوک دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵێـک زانیاری داوه‌.
دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی به‌ باره‌گای هه‌واڵگری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ شـاری که‌رکوک ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و هاو‌کات 2 که‌سی سێره‌گری سه‌ر به‌ هێرشبه‌ره‌کان چووبوونه‌‌ سه‌ر بینایه‌کی به‌رامبه‌ر باره‌گاکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵـکی بکه‌ن و بیانترسێن تاوه‌کو چه‌کداره‌کانی دیکه‌یان بچنه‌ ناوه‌وه‌ و باره‌گاکه‌ بگرن.
پاشـان پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان له‌ هه‌وڵه‌که‌یان بۆ چوونه‌ ناو باره‌گاکه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و ئه‌ندامانی هێزی پـۆلیس پارێزگاریـیان له‌ باره‌گاکه‌ کرد، به‌ڵام له‌ بینا‌که‌ی تر 2 چه‌کداره‌که‌ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵـک ده‌کرد و چه‌ند که‌سێـکیان کوشت‌ و بریندارکرد‌ و هه‌روه‌ها 11 که‌سیشـیان وه‌ک بارمته‌ له‌ بیناکه‌دا گرتبوو. هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی تر که‌ 3 تێرۆرسـتی تیادابوو به‌ خۆیاندا ته‌قیـیه‌وه‌ و یه‌کێکیانی کوشت و یه‌کێـکیشیان به‌ سه‌ختی بریندارکرد و که‌سی سێـیه‌میشـیان به‌ سووکی برینداربووه‌ و ده‌سـتگیرکراوه‌ و دانی ناوه‌ به‌وه‌ی چۆن هاتوون و نیازیان هه‌بووه‌ چی بکه‌ن.
درێژه‌ی زانیاریـیه‌کان له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم