جان کێری: ئاسایشی ئیسرائیل مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه‌

جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئاسایشی ئیسرائیل مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه‌ له‌ وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ دانوسـتاندنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌سـت به‌ پـرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران.
دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ ئۆرشه‌لیم، جان کێری گوتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌رچی له‌ توانایدایه‌ ده‌یکات بۆ دڵنیابوون له‌ کۆتایی‌هێنان به‌ توانای ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، گوتیشی هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل کۆکن له‌سه‌ر ئامانجی درێژده‌می ڕێـکه‌وتنی گشـتگیر له‌گه‌ڵ ئێراندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی سه‌لماندنی پـرۆگرامێـکی ئاشـتیـیانه‌ی ئه‌تۆمی کارێـکی سه‌خت نیـیه‌ و هاوکات بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڵوێسـتی خۆی دووپات کرده‌وه‌ له‌مه‌ڕ سه‌ودا کاتیـیه‌که‌ی زلهێزانی جیهان، ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ تاراندا ده‌سـته‌به‌ریان کرد و تیایدا داوا له‌ ئێران ده‌کرێت هه‌ندێـک چالاکی پـێتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ڕابگرێت و زیاتر ڕێگه‌ به‌ پشـکنینی ده‌زگا ئه‌تۆمیـیه‌کانی خۆی بدات وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا سزا ئابوریـیه‌کانی سه‌ر ئێران به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی سنووردار خاوبکرێنه‌وه‌.
به‌ڵام بنیامین نه‌تانیاهو خوازیاره‌ ته‌واوی سـزا ئابوریـیه‌کانی سه‌ر ئێران وه‌ک خۆیان بهێڵرێنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئێران ده‌یسه‌لمێنێت کار بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی ناکات.
جان کێری لای خۆیه‌وه‌ گوتی مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی ئیسرائیل کارێـکی بنه‌ڕه‌تیـیه‌ بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان وه‌ بڕواشی وه‌هایه‌ هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینی که‌مێـک پـێشـڕه‌ویـیان له‌و باره‌یه‌وه‌ کردبێت‌.