عه‌لی مه‌حمود: ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستاندا له‌ قه‌یراندایه

  • Ahmad Barzani

عه‌لی مه‌حمود

کوشتنی رۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له شاری که‌لار، پارێزگای سلێمانی، دووباره ئازادی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستاندا خسته ژێر پرسیاره‌وه.

چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی عه‌لی مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ڕی له کوردستاندا له قه‌یراندایه.

به‌ڕێز عه‌لی ده‌ڵێت پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامه‌وانی "دوو لایه‌نی هه‌یه، لایه‌نێک په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه و لایه‌نه‌که‌ی تری په‌یوه‌سته به داب و نه‌ریته که‌لتورییه‌کان و بوونی میلیشیا و خه‌ڵکانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا."

ناوبراو گوتیشی ئه‌مڕۆ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، وه‌ک دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی کوردستان "به‌رپرسن له پاراستنی ژیان و ئاسایشی سه‌رجه‌م تاکه‌کانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان. بۆیه‌ ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له رۆحی هه‌ر تاکێک که له‌ ناوچه‌کانیان ده‌ژین."

به‌ڕێز عه‌لی مه‌حمود هه‌روه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تری کوردستان "دیموکراسیتر و پێشکه‌وتووخوازتره، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشدا ته‌جروبه‌یه‌کی فاشیلی له دابینکردنی ئه‌من و ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا هه‌بووه."

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی مه‌حمود