زیاتر له 60 هه‌زار که‌س له جۆهانسبێرگ گردبوونه‌ته‌وه تاوه‌کو له ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی ماته‌مینی بۆ کۆچی دوایی ڕابه‌ری دژه ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی نێڵسۆن مه‌ندێلا به‌شـداری بکه‌ن.
هاوکات نمه‌نمه‌ی باران به‌سه‌ر شوێنی سـازکردنی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا نه‌بووه‌ته مایه‌ی ڕاگرتنی ئه‌و گۆرانی و سهماکردنانهی به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ ڕێزلێنان له گیانی ماندێلا. هه‌روه‌ها بهشـداربووانیش به‌رده‌وامن له پـێشـکه‌شکردنی وتاره‌کانیان بۆ به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی ئه‌م سمبوڵی ئاشـتیـیه له کۆتاییهێنان به جیاوازی ڕه‌گه‌زی له ئا‌فریکای باشوردا.
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما، نێڵسۆن ماندێلای به که‌سایه‌تیـیه‌کی گه‌وره‌ی مێژوویی ناودێرکرد که ئا‌فریکای باشوری به‌ره‌و یاکسانی برد له پـرۆسهیهکدا که هانی به ملیاران که‌سی دا به‌و ئاڕاسته‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
پـێشـتر سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی جیهان قارهمانێـک و باوکێـک و و هاوڕێـیهک و که‌سێـکی ژیری ئامۆژگارکاری له ده‌سـتدا.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی کوبا ڕاوول کاسترۆ و سه‌رۆکی به‌ڕازیل خانم دیلما ڕۆسێف ئه‌وانیش وتاری خۆیان پـێشـکه‌ش کرد.
جێی ئاماژه‌یه نێڵسۆن ماندێلا له پاش خهباتێـکی دورودرێژ له دژی ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی و به‌سه‌ربردنی 27 سـاڵ له زیندان له سـاڵی 1994 بوو به یه‌که‌م سه‌رۆکی پـێست ڕه‌شی ئا‌فریکای باشور.
ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که