محییه‌دین پاڵانی: ئێران خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ شێوازی ڕێکه‌وتنه کاتیه‌که‌ هه‌یه‌

محییه‌دین پاڵانی

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر سه‌ودا کاتیه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی تاران، ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات له‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌ نیگه‌رانییان ده‌ربڕی و وه‌ها باسی ئێران ده‌که‌ن که‌ جێگای متمانه‌ نییه‌.
محییه‌دین پاڵانی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران بنکه‌ له‌ که‌نه‌دا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی له‌لایه‌که‌وه‌ ڕابردوویه‌کی دور و درێژ له‌ بێ باوه‌ڕی له‌ نێوان هه‌ردوو لا ئێران و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌. ‌له‌ لایه‌کی دیکه‌ی کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێران چه‌ندین جاره‌ ڕێکه‌وتنی له‌و بابه‌ته‌ی کردووه‌ و به‌ڵێنی داوه ‌و هه‌تا کۆمه‌ڵێک ڕێکه‌وتننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییشی مۆرکردووه‌، به‌ڵام له‌ کۆتاییدا ئێران پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌‌‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی محییه‌دین پاڵانی