هیوا میرزا: سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌دوێت

کۆبونه‌وه‌کانی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌تی بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی پۆسته سه‌ره‌کییه‌‌کانی حکومه‌تی داهاتوو. جا ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌ چێ گه‌یشتوونه‌ته‌وه‌‌ و ئایا هه‌تا ئێستا چ پۆستێک یه‌کلابۆته‌وه‌ و ئایا هیچ کۆسپێکی وه‌ها له ‌به‌رده‌مه‌ که‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌کان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م وتووێژه‌ی حه‌یده‌ر که‌ریمه‌ له‌گه‌ڵ هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی هیوا میرزا سابیر