بڕیار بوو 24 ی مانگی هه‌شت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد سـازبکرێت به به‌شـداری ده‌یان پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تی کوردی، به‌ڵام دواخرا بۆ مانگی نۆ و پاشان بۆ مانگی یازده و دوایـین جار بۆ کاتێـکی نادیار.
هه‌رچه‌نده ڕێـکخه‌رانی کۆنگره‌که دواخستنه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆکاره ته‌کنیکیـیه‌کانی وه‌کو ئاماده‌کاری ته‌واو نه‌کراون یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌تا دوایی.
ڕه‌خنه‌گرانیش لێـکدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێـکیان ده‌ڵێن قسه و باسی سـازکردنی ئه‌م کۆنگره‌یه ته‌نها به‌شـێـک بووه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، وه هه‌ندێـکیش هه‌ن ده‌ڵێن گوشاری ده‌ره‌کی هۆکاری نه‌به‌ستنی کۆنگره‌که‌یه.
به‌ڵام هه‌ر کام له‌مانه کۆسـپی ڕاسته‌قینه بن، تاکه گرفتێـک هه‌یه که زۆر زه‌ق و دیاره، ئه‌ویش زیادبوونی ناکۆکیـیه‌کانی نێو ماڵی کورده له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا. به‌مه‌ش ڕه‌نگه له ئێسـتادا زه‌مینه له‌بار نه‌بێت بۆ به‌ستنی کۆنگره‌که به شێوه‌یه‌ک ئه‌نجامێـکی باشی لێبکه‌وێته‌وه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و غه‌فور مه‌خموری، سکرتێری یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردسـتان که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌که‌یه میوانی به‌رنامه‌که بوو.

Your browser doesn’t support HTML5