نائارامی پارێزگای حه‌زره‌مه‌وتی یه‌مه‌ن ده‌گرێته‌وه‌ له‌سه‌ر کوژرانی که‌سایه‌تیـیه‌کی خێڵه‌کی

کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش له‌ یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژه‌ حکومه‌ت له‌ پارێزگای حه‌زره‌مه‌وتی باشور وڵاته‌که‌ په‌لاماری ئه‌و بازاڕ و فرۆشـگایانه‌یان داوه‌ که‌ خه‌ڵـکانی باکوری وڵاته‌که‌ خاوه‌نین و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی پـۆلیسیان ناچارکردووه‌ له‌ بنکه‌کانیان هه‌ڵبێن و مانگرتنێـکی گشـتیـیان ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر کوژرانی که‌سایه‌تیـیه‌کی خێڵه‌کی ناوداریان.
ئه‌م نائارامیـیانه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سـتیپـێـکرد و‌ تیایدا 2 که‌سیش کوژران، پاش ئه‌وه‌ بوو که‌ ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی له‌ موکه‌لـلای ناوه‌ندی پارێزگای حه‌زره‌مه‌وت داوای مانگرتنێـکی گشـتیـیان کرد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی داواشیان له‌ خه‌ڵـکی کردووه‌ هه‌رچی پـۆلیس و سه‌ربازه‌ له‌ ناوچه‌که‌یان وه‌ده‌رنێن و پاشـان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و شـاره‌وانیدا.
جێی ئاماژه‌یه‌ توندوتیژی له‌م پارێزگایه‌ی باشوری یه‌مه‌ن له‌ 2 ی مانگی دوازدهوه‌‌ هه‌ڵگیرسـاوه‌، دوابه‌دوای کوژرانی شێخ سه‌عد بن حه‌مه‌د حه‌بریش له‌ خاڵێـکی پـشـکنینی شـاری سیئون له‌گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه‌ که‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن گومانباری سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ بوون.