ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ڕاگه‌ێنن حکومه‌تی عێراق کۆنتڕۆلی شاری فه‌له‌وجه‌ی له ده‌ستداوه و ئێستا که‌وتۆته ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده پاش چه‌ند ڕۆژێکی شه‌ڕو پێکدادان له شاره‌که‌دا.
کاره‌به‌ده‌ستێکی باڵای ئاسایش به ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند فه‌لوجه له ژێر کۆنتڕؤڵی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شامدایه. ئه‌م گروپه سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هیچ هێزێکی حکومه‌ت له ناو ئه‌و شاره‌ی هه‌رێمی ئه‌نبار نابینن که ته‌نها 60 کیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
له ڕۆژی هه‌ینی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده ئاڵای خۆیان له سه‌ر باڵه‌خانه حکومییه‌کانی فه‌لوجه به‌رز کرده‌وه و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی ئیسلامی‌یان ڕاگه‌یاند.