کوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر به‌در عه‌بد ئه‌لعاتی ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری ئێران له قاهیره‌ی بانگهێشت کردووه تاوه‌کو ناڕه‌زایی پـێبگه‌یه‌نێت سه‌باره‌ت به لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتانی ئێران له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی میسر.
عه‌بد ئه‌لعاتی گوتیشی هه‌روه‌ها نه‌بیل فه‌همی وه‌زیری ده‌ره‌وه، داوای له هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری میسر له تاران کردووه ناڕه‌زایی وڵاته‌که‌ی بگه‌یه‌نێته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی شه‌ممه مه‌رزیـیه ئه‌فخه‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی کۆماری ئیسلامی گوت ئێران نیگه‌رانه له به‌رامبه‌ر زیادبوونی پـێـکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌ران له میسر که بوونه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی چه‌ندان هاوڵاتی میسری.