ئیبراهیمی: هه‌ردوو شاندی حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ دانوسـتاندن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک ئاماده‌ن

ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت هه‌ردوو شـاندی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئاماده‌ن وازبهێنن له‌ لێدوانی دوژمن‌ئامێزانه‌ له‌ دژی یه‌کتر وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ یه‌که‌م ڕۆژی کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 دا ڕوویدا.
ئیبراهیمی له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتیشی هه‌ردوولا ئاماده‌شن له‌ باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی گرنگ وتووێژبکه‌ن، له‌وانه‌ ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سـتگیرکراوان و گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ک و ئاسانکاری بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی سیڤیل.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش سێرگێی لاڤرۆڤ ئه‌ویش له‌ لێـدوانێـکدا گوتی هه‌ردوو لایه‌ن به‌ڵێنیان داوه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن دابنیشن.