ئەنجومەنى قەزاى موسڵ که بۆ ماوەى دوو ساڵ بوو سەرۆکێـکی بە وەکالەت ههبوو، لە هەڵبژاردنێـکدا ژنێکى کورد بە سەرۆکى نوێى خۆی هەڵبژارد .
بە ئامادەبوونى 18 ئەندامى ئەنجومەنى قەزاى موسڵ و نوێنەرى لایەنە سیاسیەکان و بە سەرپەرشتى کۆمیتەیەکى تایبەتى ئەنجومەنى پارێزگا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکى نوێى ئەنجومەنى قەزا ئەنجام درا، دواتر لە نێوان دوو پاڵێوراو کە هەر یەکە لە بەسمە محەمەد و ساڵح حەیالى بوون بەسمە محەمەد کاندیدى کورد لەسەر پشکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە کۆکردنەوەى 16 دەنگ لە کۆى 18 دەنگ بە سەرۆکى تازەى ئەنجومەن هەڵبژێردرا، بەمەش یەکەم خانمە لە مێژووى موسڵ و عێراقیش دەبێتە سەرۆکى ئەنجومەنێکى ناوخۆیى.
خاتوو بەسمە محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئەندامە پیاوەکان پشتڕاست دەکەمەوە کەوا لە دەست نیشانکردنى ژنێک بۆ ئەو پۆستە پەشیمان نابنەوە، چونکە لەئاست ئەو متمانەیەدا دەبم کە پێـیان داوم. دەشڵێت ئەو بەرپرسایەتى گەورەترى لە پیاوێک دەکەوێتە سەر شان، چونکە ئەمە تاقیکردنەوەیەکى تازەیە و بۆ یەکەم جارە لە مێژووى عێراق ژنێک سەرۆکایەتى دانیشتنى ئەنجومەنێک بکات.

Your browser doesn’t support HTML5