دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: به‌ هۆێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تاێبه‌تیه‌کان کۆنگره‌ی یه‌کێتی دووا خرا

Dr.Goran Abdulla

نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کورستان، به‌ڵکۆ دۆستانی یه‌کێتی و که‌سانی ده‌ره‌وه‌ش به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی بوون، به‌ڵام کۆنگره‌که‌ دوواخرا. ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌خرێنه‌ رۆ، ئایا به‌ جێ و ڕه‌وان؟
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا چاودێری کاروباری ڕامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " راستیه‌که‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م رای گشتی به‌شێکن له‌ کۆێ هۆکاره‌کان، هۆکاره‌کان دوورتر و مێژووترن له‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌. دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئه‌و ساختاره‌ی ی.ن.ک هه‌ێبوه‌، ساختارێک وه‌ یاخود پێکهاته‌یه‌کی به‌ره‌یی بوه‌ که‌ له‌ که‌سایه‌تی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دا کۆ کرابونه‌وه‌ و ته‌نها که‌سێک توانیبوی ببێته‌ چه‌ترێک بۆ ئه‌و هه‌موو بیرو را جیاوازه‌. دکتۆر گۆران ده‌شڵیت گه‌وره‌ ترین هۆکار بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌کێتی دوور که‌وتنه‌وه‌یه‌تی له‌ بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی درووستبوونی که‌ له‌ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه‌ نزدیک بێت".

Your browser doesn’t support HTML5

Dr.Goran Abdulla