خدر دوملی: خه‌ڵک له‌ عێراق ده‌چنه‌ ده‌نگدان بۆ گۆڕینی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن

خدر دوملی

له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی کارتی ئه‌لکترۆنی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی چواری عێراق، ڕای جۆراوجۆر دروست بووه‌.

کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و کارته‌ به ‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی هه‌ڵبژاردن دانراوه‌، له‌ ده‌مێکدا هه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌و کارته‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ و پێچه‌وانه‌ی ڕایه‌که‌ی کۆمیسیۆنیان هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌وان خدر دوملی ده‌ڵێت ئه‌م جۆره‌ کارته‌ ژماره‌یه‌ک کێشه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌ ژماره‌یه‌کی تیادایه‌ و ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران دانراوه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌و تۆمارانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا پڕن له‌ کێشه‌ و ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و خاڵانه‌ی بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیه‌کی زۆری چاودێرانی هه‌ڵبژاردن.

به‌ڕێز دوملی ده‌شڵێت تا ئێستا هیچ شتێک دیار نییه‌ که‌ کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێداچونه‌وه‌ی به‌ تۆماری ناوه‌کانی ده‌نگده‌راندا کردبێت و پێشده‌چێت هێشتاش ناوی مردووه‌کان هه‌ر له‌ تۆماره‌کاندا مابنه‌وه‌ و ده‌شڵێت ڕێژه‌یه‌کی که‌می خه‌ڵکیش چوون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و کارتانه‌ی ده‌نگدان.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان خدر دوملی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان خدر دوملی