وه‌حید که‌مالی: کۆماری ئیسلامی ره‌هه‌ندێکی نوێ له‌به‌ر گرتووه‌ له‌ تیرۆر و زڕاندنی که‌سایه‌تیه‌ کورده‌کان

Wahid Kamali iLami

ساڵانێک رژێمی ئێران ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له‌ تیرۆرکردنی که‌سایه‌تیه‌ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایه‌دا به‌ هۆێ فیشاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌نگۆێ ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ که‌متر به‌ گو‌ێدا دێت. ئایا ئێران هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌‌ ره‌وشه‌ به‌رده‌وامه‌ وه‌ یاخود راوه‌ستاوه‌؟
کاک وه‌حید که‌مالی چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ دواێ ساڵی 1988 و ڕاگرتنی شه‌ڕی چه‌کداری له‌ لایه‌ن هێزه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هاتنه‌ ده‌روه‌یان بۆ باشوری کوردستان، شێوازی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی و که‌سایه‌تیه‌ کوردیه‌کان و سیاسیه‌کان و به‌ گشتی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و که‌لتوری له‌ شێوازی توند و تیژی ره‌هه‌ندێکی نوێ گرته‌ به‌ر له‌ ده‌ستکردن به‌ زڕاندنی که‌سایه‌تیه‌کان، رۆژنامه‌نووسان، سیاسیه‌کان و سه‌رکرده‌کانی پارته‌کان و هه‌وڵێکی زۆریان دا بۆ ناردنی که‌سانێک بۆ ناو پارت و سازمانه‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بگره‌ پارته‌کانی باشوریش گوایه‌ کاری هه‌واڵگێری، ته‌خریب وره‌شکردنه‌وه‌ی چهره‌ و رووخساری که‌سایه‌تی و سه‌رکرده‌ ناوداره‌کانی کورد بکه‌ن. کاک وه‌حید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وکاره‌ به‌رده‌وامه‌ و زۆرتریش بوه‌ته‌وه‌. کاک وه‌حید ده‌شڵیت کۆماری ئیسلامی له‌ رێگای راگه‌یاندن، رادیو و ته‌لفزیۆنه‌وه‌ ده‌ست به‌ زراندنی که‌سایه‌تیه‌ کوردیه‌کان ده‌که‌ن که‌ هه‌مویان ناسنامه‌یه‌کی دیاریان نییه‌ و له‌ پشتی په‌رده‌وه‌ کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام شوێن په‌نجه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌ هه‌موو ئه‌و کارانه‌وه‌ دیاره‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Wahid Kamali