دیارده‌ی کۆچی خاوه‌ن بڕوانامه‌کان له‌ عێراق له‌ هه‌ڵکشـاندایه‌

دیارده‌ی به‌جێهێشـتنی نیشـتیمان له‌ لایه‌ن ڕۆشنبیران و که‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ له‌ عێراق، سـاڵانه‌ له‌ هه‌ڵکشـاندایه‌ و خراپی باری ئاسایش و بێکاری و هه‌ژاریش هۆکاری سه‌ره‌کی کۆچی عێراقیـیه‌کانه‌.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕێـکخراوی یونیسـکۆ سـاڵانه‌ نزیکه‌ی 30 هه‌زار له‌ پـزیشـک و ئه‌ندازیار و خاوه‌ن بڕوانامه‌ وڵات به‌جێده‌هێڵن، وه‌ کۆچی به‌رده‌وامیش هه‌ر له‌ سـاڵی 1991 وه‌ ده‌سـتیپـێـکردووه‌ و هه‌تا ئێسـتا 750 هه‌زار خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا عێراقیان به‌جێهێشـتووه‌ که‌ 50% یان پـزیشـکن و 23% یان ئه‌ندازیار و 10% یان خاوه‌ن بڕوانامه‌ جۆراوجۆره‌کانن که‌ له‌ نێوانیاندا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو زانای عێراقی تێدایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق