جه‌مال پورکه‌ریم: زمانی داێکی مافێکه‌ که‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامیدا ئاماژه‌ی پێ کراوه

Jamal Poorkarim

چالاکانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران کامپێنێکیان وه‌ یاخود به‌ هه‌ڵمه‌تێک هه‌ستاوون بۆ واژوو کۆکردنه‌وه‌ بۆ به‌ کارهێنانی زمانی داێکی له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران.
جه‌مال پورکه‌ریم رۆژنامه‌وان و یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و کامپێنه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " ئه‌وانه‌ی ئه‌و کامپێنه‌یان وه‌‌ رێخستووه‌ که‌ به‌ ناوی " بزوتنه‌وه‌ی خوێندن به‌ زمانی داێکی " یه‌، ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکانی نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکانی ئێرانن، کورد، تورک، به‌لوچ، عه‌ره‌ب و تورکه‌مه‌ن که‌ به‌ پێکهێنانی ئه‌و کامپێنه‌ خوازیاری پشتێوانی له‌ مافی خوێندندان به‌ زمانی داێکی نه‌ته‌وه‌ بن ده‌سته‌کاندا له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران. کاک جه‌مال هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و کامپێنه‌ هه‌وڵ ده‌دات نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ناوه‌نده‌کانی جیهانی و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی تاێبه‌تن به‌ مافه‌کانی زمان وه‌ک رێکخراوه‌ی یۆنیسکۆ و کۆمه‌ڵێک شوێنی تر بکات. کاک جه‌مال ده‌شڵێت دیاره‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و 35 ساڵی رابووردودا کۆماری ئیسلامی گوێ به‌و جۆره‌ کامپێنانه‌ نه‌داوه‌ و ئێستاش له‌و بڕوایه‌دا نییم که‌ گوێ بدات، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌ مافێکه‌ که‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامیدا ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Jamal Poorkarim