کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ئێواره‌ی دووشه‌ممه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان به سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و بۆمبێـکی چێنراو له شوێنی قه‌ره‌باڵغی بازرگانی و نزیک مزگه‌وتدا ئه‌نجامدرابوون.
خوێناویترینیان له ناوچه‌ی ئوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بوو که له‌وێ ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 10 که‌س و برینداربوونی 23 که‌س.
ئۆتۆمبیلێـکی دیکه له ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی که‌ڕاده ته‌قیـیه‌وه و له‌وێش 8 که‌س کوژران و 25 که‌سیش برینداربوون.
له ناوچه‌ی غهزالیهش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شوێنێـکی بازرگانی ته‌قیـیه‌وه، 4 که‌س کوژران و 11 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها بۆمبێـکی چێنراو له ناوچه‌ی عامل ته‌قیـیه‌وه، له‌وێش که‌سێـک کوژرا و 7 که‌سی دیکه برینداربوون.