سه‌فین دزه‌یی: بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ کۆبوونه‌وه‌ و دوو کۆبوونه‌وه‌ چاره‌سه‌رناکرێت

ڕۆژی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چارەسەركردنی كێشەكانی نەوت و بودجە لەگەڵ حكومەتی ناوه‌ندی سه‌ردانی بەغدای کردبوو. به‌ڵام دانووستانه‌کانیان به‌بێ گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتن ته‌واو بوون.
سه‌فین دزه‌یی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هاوكات ئەندامی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بوو، له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی كەشوهەوای گفتوگۆكان ئەرێنی بوو، و گفتوگۆكرا لەبارەی دانانی میكانیزمێك بۆ چارەسه‌ركردنی كێشەكانی نەوت و هەناردەكردنی و چۆنیەتی دابەشكردنی. گو‌تیشی چەند بیرۆبۆچوونێكی جیاوازیش هەبوون لە ڕووی تەكنیكیەوە و ئێمه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین شانده‌ی فیدراڵ دیراسه‌تی ئه‌و گفتووگۆیانه‌و بڕیارانه‌ بکه‌ن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی خۆیان له‌ ڕووی یاسایی و سیاسییه‌وه‌ و له‌ دوواییدا تێبینیـیه‌کانی خۆیان به‌ نووسراو ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بکه‌ن وله‌ دوایی بڕیار بدرێت که‌ی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو‌ ببه‌سترێت.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی 18ی 2ی ساڵی 2014