وه‌کو له هه‌ندێ میدیاکانی تورکیا دا هاتوه باس له‌و ده‌کرێت که بزوتنه‌وه‌ی کوردی یان پارتی ئاشتی و دیموکراسی پشتێوانی لهسهروهزیر ره‌جه‌ب ئه‌ردوگان ده‌کات به‌رامبه‌ر به بۆختانه‌کانی گه‌نده‌ڵی، که ئه‌ردوگان ده‌ڵێت گوایه ئه‌مه پیلانگێڕانه. ئاخۆ تا چه‌ند شیانی هه‌یه له‌م میانه‌دا BDP له‌گه‌ڵ AKP دا هاوبه‌ندیه‌ک درووست بکات؟
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆێ لینشۆپینگ ی سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به راستی ئه‌و پشتێوانیهی BDP له AKP ده‌یکات له به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که له‌م دواییانه‌دا بۆێ خوڵقاوه، ئه‌وه هه‌ڵوێستیکی تاکتیکیه وه ئه‌و نابێته هۆکاری ئه‌وه‌ی هاوپهێمانیهتیهکی ستراتیژیک له‌سه‌ر ئاستێ سیاست له نێو تورکیا دا له نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار داد و گه‌شه‌پێدان و پارتی ئاشتی و دیموکراتیک درووست بکرێت. دکتۆر خالید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و دوو پارته له 10 – 12 ساڵی رابوردوودا له به‌رامبه‌رد یه‌کتردا له ململانیدا بوونه و ده‌شڵێت گووتاری سیاسی BDP و PKK له لایه‌کدا شیوازێک له گووتار بوه که ئاکه‌په به‌رامبه‌ره‌که‌ی بوه و داڕشتراوه له چوارچێوه‌ی گووتاری دژایه‌تی کردن و ململانی کردنی ئاکه‌په‌دا بوه جیاوازیه‌کی به‌رینی ئایدیۆلوژی له نێوان هه‌ردوو دا هه‌یه".

Your browser doesn’t support HTML5