ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی سوننه که سه‌ر به تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یه له به‌یروت پایته‌ختی لوبنان دوو هێرشی خۆکوژی کردووه و له ئاکامیشدا به‌لانی که‌م 4 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن.
هێزی عه‌بدوڵا عه‌زام له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و دوو ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی به‌یروت ڕاگه‌یاندووه و ده‌شڵێت ئامانجی هه‌ردوو هێرشه‌که نێوه‌ندێکی فه‌رهه‌نگیی ئێرانی بووه.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هێزی عه‌بدوڵا عه‌زام ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌شی له تۆڵه‌ی پشتیوانیه‌کانی حزبوڵای لوبنانه له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
هاوکات عه‌لی عه‌مار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لوبنان له‌سه‌ر لیستی حزبوڵا له شوێنی ڕووداوه‌که‌وه گوتوویه‌تی حزبوڵا له‌و شه‌ڕه ستراتیژیه‌ی ناو سوریا ناکشێته‌وه چونکه ئامانج لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت پیلانگێڕیهکانه بۆ دابه‌شکردنی ناوچه‌که.
پێشتریش ئه‌م ڕێکخراوه به‌رپرسیارێتی خۆی له ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی تری ناو به‌یروت ڕاگه‌یاندووه که له مانگی یازده‌ی ڕابردوودا له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیه‌وه ڕوویاندا و زیاتر له 23 که‌سی تیادا کوژران.
ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ڕێکخراوی حیزبوڵای لوبناندا که ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی شیعه‌کانه ڕوویانداوه. باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی کوێتیش ده‌که‌وێته هه‌مان ناوچه‌وه.