پـێـکدادانی توند له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیس له کیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ ده‌سـتیپـێـکرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رۆکی ئۆکرانیا و ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون.
په‌یامنێرێـکی ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به چاوی خۆی 18 ته‌رمی بینیوه له پاڵ ئه‌و شوێنه‌ی خۆپـیشـانده‌ران له ناوه‌ندی کیڤ لێی گردبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سیری بورلاگۆڤ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆکرانیا به ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت پـۆلیسێـکیش کوژراوه و 28 پـۆلیسی تریش به گولـله برینداربوون.
به‌مه‌ش کۆی ژماره‌ی کوژراوان له کیڤ ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌یشته زیاتر له 45 کوژراو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ئۆکرانیاش به‌یانی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی له ئاکامی توندوتیژی دوو ڕۆژی ڕابردووی سه‌ر شه‌قامه‌کان 28 که‌س کوژراون و 287 که‌سیش به برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌کان. به‌ڵام خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌کان زۆر له‌وانه زیاترن و ڕه‌نگه دوو یان سێ هێنده بن.
هاوکاتی ئه‌م توندوتیژیانه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سێ وڵاتی ئه‌وروپایی له‌گه‌ڵ ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سه‌رۆکی ئۆکرانیا کۆبوونه‌وه و به دوایدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنیش.
له برۆکسلیش، 28 وڵاته‌که‌ی ئه‌ندامی یه‌کێـتی ئه‌وروپا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له له باره‌ی ئۆکرانیاوه سـازده‌که‌ن، تاوه‌کو تاووتوێی ئه‌و سزایانه بکه‌ن که به نیازن له دژی ئه‌و که‌سانه بیانسهپـێنن که له پـشت توندوتیژیـیهکانهوهن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڤۆلۆدیمیر ماکینکۆ سه‌رۆکی شـاره‌وانی کیڤ وازهێنانی خۆی له پارتی سه‌رۆک یانوکۆڤیچ ڕاگه‌یاند.