ناسر باباخانی: پاییزی چاپه‌مه‌نی کوردی له‌ سه‌ره‌تاێ ده‌ورانی ئامه‌دی نه‌ژاد روو ده‌دات

Nasser Babakhani

بێگومان مشت و مر و تووێژی زۆر هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئازادیه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ ئێران، به‌ تاێبه‌تی ئازادی بیرو بۆچوون و له‌ نێوانیان ئازادی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی، ئایا له‌ ده‌ورانی روحانی هیچ گۆرانێکی به‌سه‌ردا هاتووه‌؟
رۆژنامه‌وان و مامۆستاێ زانکۆ کاک ناسر باباخانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ره‌نگه‌ ئه‌و ماوه‌ی 6 – 7 مانگه‌ برێک زوو بێ بریارێکی ئه‌وتۆ ده‌رببرین تاێبه‌ت به‌وه‌ی که‌ بلێن به‌ هاتنه‌ سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی رۆحانی ئاڵۆگۆرێکی ئه‌وتۆ له‌ باره‌ی رۆژنامه‌وانی یان که‌ره‌سته‌کانی ڕاگه‌یاندن هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ یان نه‌. کاک ناسر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من پێم وایه‌ لایه‌نی که‌م سه‌باره‌ت به‌ رۆژنامه‌وانی سه‌رانسه‌ری، هه‌ر یه‌ک دوو رۆژه‌ی رابوردوو گه‌واهی ئه‌وه‌ بوین که‌ هه‌فته‌نامه‌ی ئاسمان که‌ دوواتر بۆ به‌ رۆژنامه‌، سێ چوار ژماره‌ی نه‌خایاند، له‌به‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ووتارێک رایانگردوو و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌رپرسه‌که‌ی ئێستا ده‌ست به‌سه‌ر کراوه‌. کاک ناسر ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌و شێوه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ فارسیه‌کاندا سه‌ودا ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوانینێکی ئاوێته‌ی سیاسه‌ت و له‌ هه‌مان کاتدا به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایشیدا ده‌ڕوانێته‌ دۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌کان که ‌وابوو بۆ ئێمه‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێ کورد پڕ ڕه‌نگتره‌ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Nasser Babakhani