ئێران فه‌ره‌تر له 33 ساڵه به مستێکی ئاسنین له لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه به‌رێوه ده‌چێت، که‌چی هێشتا له شوێنی خۆێ ماوه، به‌ڵام وڵاتێک وه‌کو ئۆکرانیا زۆری نه‌خایاند و مه‌ردوم یان‌و کۆفیجیان وه‌ده‌ر نا. هۆیه‌که‌ی چیه؟
کاک حیسام ده‌ستپێش مامۆستاێ زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ی له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت جیابونه‌وه یان پاش رووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوونه خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیان، ئه‌مانه که‌وتنه به‌ر شه‌پولی یه‌کمی ئه‌و کۆتاییه مێژوییه‌ی که کاتی خۆی فۆکو یاما باسی کرد، گوایه لیبرال دیموکراسی ئه‌بێته شه‌پۆلێکی جیهانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێکی سه‌رکه‌وتووه، که واته ده‌توانی وا تێ بگه‌ی نیگای خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه نیگایه‌کی لیراڵ دیموکراسیه وه ئه‌و سیستمه‌ی که ئاره‌زووی ئه‌که‌ن له‌و ده‌روازه‌وه دێت که توانیوه مه‌ردومی ئه‌و وڵاتانه له ده‌وری یه‌کدا کۆ بکاته‌وه، به‌ڵام له به‌راوورد کردندا له‌گه‌ڵ ئێران، ئێران به‌ری ئه‌و شه‌پۆله نه‌که‌وت. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێک له ئێرانیه‌کان باوه‌ریان به‌وه هه‌یه که ئێمه میلله‌تی ئێرانیمان هه‌یه و ئه‌و تاێبهتمهندیانه، به‌ڵام ئێران له ده‌روونی خۆێدا پارچه پارچه‌یه، که به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه، ئه‌مانه خه‌یاڵی جۆراجۆریا هه‌یه وه له هه‌مان کاتدا سیستمێکشمان هه‌یه که ئه‌م سیستمه به شێوه ئاشکراکه‌ی له لایه‌نی گوفتمانی شیعه‌وه رێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت به‌لام پشتێوانی ناسیونالیزمی ئێرانی هه‌یه ".

Your browser doesn’t support HTML5