بێگومان هه‌ر وه‌کو ده‌بینرێت ئه‌مرۆ ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک وه یاخود قه‌ێرانیه‌ک له نێوان حکومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمدا سه‌ری هه‌ڵداوه و سه‌رچاوه‌که‌شی بودجه و ئابوریه. له رابوردوودا به‌رپرسانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی عێراق به تاێبه‌تی مالکی هه‌میشه وه‌ڵام و کاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بوه، به‌ڵام ئێستاکه گوێ بیستی هیچ له‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه‌ی جاران نیین. ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی لاوازی هه‌رێمه؟
رۆژنامه‌وان کاک مه‌هدی فه‌تاحی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ' له دوای رۆخانی رژێمی عێراق، کورد به داخه‌وه لاواز نه‌بوو به‌ڵام زۆر لاوازانه ده‌ستیکرد به گه‌مه‌ی سیاسی، ئه‌و کات له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریکیدا و دوواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که هاتنه ناو ئه‌نجومه‌نی حوکم و دواتر حکومه‌تیان دامه‌زراند. کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌لێت به داخه‌وه کورد به خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی سیاسی به هێزه‌وه نه‌چوه ناو گۆڕه‌پانه‌که وه به‌شێکی زۆریشی که بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌بی وه دواتریش به تاێبه‌ت مالکی زاڵ بێ به‌سه‌ر کێشه‌کاندا، ئه‌ویش لایه‌نی کوردی زۆرتر داکۆکیان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و حیزب و بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌کرد نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان. کاک مه‌هدی دیسانه‌وه ده‌لێت گه‌وره‌ترین پاڵپشت له مانه‌وه‌ی مالکی کۆماری ئیسلامی ئێرانه. کاک مه‌هدی ده‌شڵێت نابێ حکومه‌تی کوردی و خه‌ڵکی کوردستان و ژیانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته وه چاره‌نووس و ئاێنده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه گرێ بدرێته‌وه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی حکومه‌تی عێراقیه‌وه ".

Your browser doesn’t support HTML5